سەردێڕ:

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی

AM:11:53:09/09/2026

352 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکاندا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی ٦٠٠ دینار دابەزیوە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا خواستی زۆر لەسەر کڕینی دۆلار لە بازاڕدا هەیە، هەروەها حەواڵەکردنیش لە کوردستانەوە بۆ دووبەی و وڵاتانی دیکە زۆر کەمبووەتەوە یان دەتوانین بڵێن نەماوە.

هاوکات دۆخی عێراق و ناوچەکەش کاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دروست کردووە.













گەلەری