سەردێڕ:

کەی وەرزی نوێی خوێندن دەستپێدەکاتەوە؟

AM:09:06:09/09/2026

528 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردەی هەرێم کۆببێتەوە و یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن دیاریی بکات، بەپێی زانیارییەکان چاوەڕواندەکرێت بکەوێتە دوایی ٢٠ـی ئەم مانگە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە کۆبوونەوەى سبەینێی ئەنجوومەنى وەزارەتى پەروەردە، ساڵنامەى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٦-٢٠٢٧ پەسەند دەکرێت و بڕیار لە شێوازى نوێى نمرە و تاقیکردنەوەکانیش دەدرێت.

چاوگێک لە وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، چوار ڕۆژ ڕاهێنان بۆ مامۆستایان دیاریکراوە، دوو ڕۆژیان تەواوبووە و دوو ڕۆژیان دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو بۆیە ساڵى نوێى خوێندن لە ٢٠ـی ئەیلولەوە دەستپێدەکات.

هاوکات پێشتریش سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکردبوو، لە ٢٠ـی مانگ زانکۆلاین کارا دەبێت، ئەوکاتیش دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان دەکرێنەوە.


ئێن ئاڕ تی زانیویەتی، هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو هەفتەى یەکەم لە ساڵنامەى خوێندن بە دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندن دیاری دەکرێت، بۆ ئامادەکردنى خوێندنگەکان دابەشکردنى بەشەوانەکان دەبێت و هەفتەی دواتر خوێندن دەستپیدەکات.













گەلەری