سەردێڕ:

ئێران ٢٠ مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی بنکەی ئەزرەقی ئەمریکا لە ئوردن کرد

AM:08:42:09/09/2026

508 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێنج کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیان کردووەتە ئامانج، لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی ئەزرەقی ئەمریکی لە وڵاتی ئوردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران، هێرشەکە زیانێکی قورسی بە بەشی نۆژەنکردنەوە و ڕاگرتنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-35، F-16 و F-15ی ئەمریکی گەیاندووە.

ئەم وەڵامەی تاران دوای ئەوە هات کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) تێکشکاندنی پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاندبوو، کە لە وەڵامی دوو هێرشی مووشەکیی بالیستیی ئێراندا بۆ سەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی ئەنجامدرابوون.

لە لایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێداگری لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئێران لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا کە بکرێتە سەر هێزەکانیان.













گەلەری