سەردێڕ:

ترەمپ: گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر بەهێزن

PM:07:42:08/09/2026

976 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەسەر کاریگەریی بێوێنەی گەمارۆکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران دەکاتەوە و دەڵێت، ئامانج لە هەنگاوە سەربازی و ئابوورییەکان رێگریکردن بووە لە دەستگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی هاوشێوەی ١١ـی سێپتەمبەر.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، سەرکەوتنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران لە دەرەوەی چاوەڕوانییەکان بووە و گورزی بەهێزی لە تاران داوە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕێگریکردنی بەپەلە لە وڵاتەکە دوای ئەوەی زۆر نزیک بووبووەوە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەکارهێنانی ئەم هێز و گوشارانە وەک گەرەنتیەکە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی هاوشێوەی ١١ـی سێپتەمبەر.

وتیشی، واشنتن بە تووندی سزای ئێرانی داوە و گورزی بەهێزی لێداوە، بە جۆرێک کە ئێستا ئێران چیتر هیچ هەلێکی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەماوە، دەشڵێت، کەس چاوەڕوانی نەدەکرد کارەکان بەم سەرکەوتووییە لە ئێران بەڕێوەبچن.

روونیشی کردەوە، ئەو جەنگەی ئێستا بەرپابووە لەبەر ئەوەیە کە ئێران دەیویست چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و زۆر نزیک بوو لەوەی کە بەو خەونەی بگات.













گەلەری