سەردێڕ:

خاوەن بڕوانامە باڵاکانی هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن و دوو پێشنیاز دەدەنە حکومەت

PM:01:21:08/09/2026

1308 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای دانەمەزراو لە هەرێم، کە ژمارەیان ٧٢٩ کەسە، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایانگەیاند، داواکارییەکانیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێم، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی دامەزراندنیان. ئەم خاوەن بڕوانامانە کە دەرچووی ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠٢٦ـن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، نوێنەرانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای دانەمەزراو لە هەرێم بڵاویانکردەوە، ئاماژە بەوە دەدەن کە چەندین ساڵە هەوڵی دامەزراندن دەدەن بەڵام بێ ئەنجام بووە، بۆیە لە ئێستادا دوو داواکاریی سەرەکییان هەیە

ئاماژەی بەوەکرد، داواکاری یەکەمیان داوا دەکەن لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ـی عێراقدا پلەی وەزیفی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێم دیاری بکرێت، ئەوان پێیان وایە شایستەی دارایی ئەم دامەزراندنە کەمتر لە 1 ملیار دیناری پێویستە و دەکرێت لە رێگەی سڕینەوە و لەجێدانان لە بەشی هەرێم جێگیر بکرێت. جەختیش دەکەنەوە کە بەپێی یاسای ژمارە ٥٩ـی ساڵی ٢٠١٧، مافی دامەزراندن دراوە بە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە هەموو عێراقدا، بەڵام تەنها لە هەرێمی بێبەش کراون.

باسی لەوەشکرد، داواکاری دووەم، لە ئەگەری بە ئەنجام نەگەیشتنی داواکاری یەکەم، داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکەن بڕیاری دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست بۆ دەربکات. پێشنیاز دەکەن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک مامۆستا لە شوێنی ئەو هەزار کەسەی کە تا ئێستا دەستبەکار نەبوون، دابمەزرێن و مەرجی تەمەنیشیان بۆ لادببرێت.

هاوکات،  نوێنەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان شایستەترین چینن بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، چونکە زۆربەیان خاوەنی ئەزموونی وانەوتنەوەن لە کەرتی تایبەتدا و داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و فراکسیۆنەکان پاڵپشتی لەم کەیسە بکەن.













گەلەری