AM:10:17:07/09/2026
352 جار خوێندراوەتەوە
هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بۆ ماوەی کاتژمێرێک ناوچەی نزیک بەنزینخانەی ئیسکانیان بەهۆی گومان لە بۆمبڕێژکردنی دوو ئۆتۆمبێل گەمارۆ دا، بەڵام دواتر دەرکەوت شۆفێرەکانیان بۆ نۆرەی بەنزین ئۆتۆمبێلەکانیان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە نزیک بەنزینخانەی ئیسکان و نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک، دوو ئۆتۆمبێل ماوەی زۆر جێهڵدراوەو پۆلیسیش بەگومانی بۆبرێژکردنیان شوێنەکەی گەمارۆداوەو تیمی تەقەمەنی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە .
بەپێی زانیارییەکانی دەرکەوتووە
هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بەرەبەیانی زۆر بۆ نۆرەی بەنزین ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک
بەنزینخانەکە داناوەو خەویان لێکەوتەوە .
هاوکات دوای گەیشتنی
هەردوو شۆفێرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون و رەوانەی بنکەی پۆلیس کراون.