سەردێڕ:

چەند مەرجێکی نوێ بۆ فرۆشتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری راگەیەندرا

AM:09:24:07/09/2026

520 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی مەڵبەندی هەڵەبجە چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە پارێزگاکە داناوە و لە رۆژی سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، رۆژانە کاتژمێر حەوتی بەیانی بەنزینی پاڵپشتیکراوی ٧٥٠ دیناری لە هەردوو بەنزینخانەی (سان) و (سەرکۆ) دەفرۆشرێت تا تەواوبوونی بڕی دیاری کراو.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە شۆفێر کارتی زانیاری پێبێت و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت لەبەر ئەوەی لەکاتی ئێستادا سەرجەم شارەکان بەنزینیان بۆدابین دەکرێت و بە پێی خشتە بەنزین دەبەش دەکرێت.

خشەتەکە بەم جۆرەیە:

- ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب، تەکسیو پاس هەرئۆتۆمبێلێک بڕی ٥٠ لیتر بەنزین وەردەگرن.

- ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ هەرئۆتۆمبێلێک بڕی ٤٠ لیتر وەردەگرن.

- ژنان دەبێت خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن و خۆیان دووربگرن لە وەرگرتنی بەنزین زیاتر لەیەک جار.

- نابێت لەپاش تەواو بوونی بەنزین هیچ ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم بەنزینخانەکان سەرەبگرن بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و سزای پێبژارنیان ئاڕاستە دەکرێت.













گەلەری