AM:08:35:07/09/2026
584 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سورداشی سنووری پارێزگای سلێمانی. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان تەنها زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی سوورداش و بەهۆیەوە چەند خانوویەک سووتان و زیان بەر کەمپەکە کەوتووە.
هاوکات حزبی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەماوەی جەنگی ئەمریکا و
ئێراندا زیاتر لە ١٠٨ هێرشی مووشەک و درۆنی کراوەتە سەرمان.
کۆمەڵە دووپاتیشی
دەکاتەوە هێرشەکانی سەر ئەم کەمپە بەشێوەی بەردەوام ئەنجام دەدرێن و دەشڵێت جگه لە
ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل، هیچ بنکەیەکی سەربازی و حیزبی لەو شوێنەدا بوونی
نییە.