AM:08:25:07/09/2026
384 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هوورمز، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت نزیک دەبێتەوە لە ٩٧ دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ٥٢ سەنت یان بەڕێژەی ٠.٥٤٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٦ دۆلار و ٨٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا ٦٦ سەنت یان بە رێژەی ٠.٧٢٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە ٩٢دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی ٧.٨ و نەوتی تەکساس بە رێژەی نزیکەی ١٠٪ بەرزبوونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا و ئێران هێرشەکانیان دەستپێکردەوە و بووە هۆی کەمبوونەوەی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمزەوە، کە پێشتر یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕی.