سەردێڕ:

کفری؛ لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆرسوارێک گیانی لەدەستدا

PM:02:03:06/09/2026

1160 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان لە کفری ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز بەئاراستەی بەنداوی باوەشاسوار ڕۆیشتووە و ماتۆڕ سکیلێک بەپێچەوانەوە بۆ ناوشار گەڕاوەتەوە پێکیانداداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆیەوە ماتۆرسوارەکە کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ بەسەختی برینداربوو، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، تیمی هاتووچۆ هێڵکارییان بۆ ڕووداوەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لە بارەی شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.













گەلەری