سەردێڕ:

قالیباف: لەمەودوا وەڵامدانەوەمان بۆ هێرشەکانی ئەمریکا توندتر دەبێت

PM:01:46:06/09/2026

1192 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە واشنتن پێش ئەوەی درەنگ بێت لەوە تێبگات کە یاساکانی ململانێ لەگەڵ تاران گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا وتی، سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوسەنگ و هاوتا کۆتایی هاتووە و پێویستە ئەمریکییەکان لەوە تێگەیشتبن کە چیتر وەڵامەکانمان تەنها وەک خۆیان نابن، بەڵکو لەمەودوا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران، بە وەڵامێکی خێراتر، قورستر و بەئازارتر بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە تاران وەک بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ناساندوویەتی، تەنها وەک سەرەتایەک ئەژمار دەکرێن.

هەروەها ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پەنای بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد بردووە بۆ دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختەی سەرکەوتنەکانی لە گۆڕەپانی جەنگدا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ شاردنەوەی ئەو شکست و پاشەکشە سەربازییانەی کە لە ململانێکاندا تووشی بووە.













گەلەری