سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، جوتیارانی ئەو ناوچەیەی کە بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٥ گەنمەکانیان لە سایلۆی سلێمانی ڕادەست کردووە، تا ژمارە کارتی هەزار و ٥٣١، دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە شارەدێی پیرەمەگروون بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، جوتیاران دەتوانن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی بانکی بڕی شایستە داراییەکانیان سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوی خۆی ڕادەست
کراوە، پێویستە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی چەکەکە.
باسی لەوەشکرد، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی جوتیارەکە،
کەسی نوێنەر دەبێت بریکارنامەی دادنووسکراوی پێ بێت چونکە چەکی هیچ جوتیارێک بە کەسێکی
تر نادرێت، بەبێ بوونی بریکارنامەی داندنووسکراو.
لە هەمان کاتدا، داوا لە کەسی ئامادەبوو کراوە کە
کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی چەکە بانکییەکە وەربگرێت.