سەردێڕ:

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستیلەکارکێشایەوە؛ کێ دەبێتە جێگرەوەی؟

PM:01:06:06/09/2026

1324 جار خوێندراوەتەوە

بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و بە پێی زانیاریەکانی کە دەستی ئێن ئاڕ تی کەوتووە چنار حەسەن، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەی کوردستان لە سلێمانی کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی چوار ساڵ و یەک مانگە ئەوەندەی توانیویانە کاریان کردووە، ناشیەوێت باسی ئەو کارانە بکات کەلە کاتی ئەودا کراون لە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگە و خزمەتی تری پەروەردەیی، چونکە بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم ئەو کەسەی لەدوای ئێمە دێت و ئەو بەرپرسیارێتییە وەردەگرێت، کادرێکی پەروەردەیی بێت، تابتوانێت لە ئازارەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران تێ بگات.

ئەوەش لە کاتیکدایە لە ٣ـی ٩ـی ٢٠٢٦، ئێن ئاڕ تی بڵاویکردبووەوە بەناز ڕەمەزان، دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کێشاوەتەوەو چنارت حەسەن بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەی کوردستان لە ئێستادا کاندیدی سەرەکییە بۆ جێگرتنەوەی و گرتنەبەری ئەو ئەرکە نوێیە.













گەلەری