PM:02:49:05/09/2026
1148 جار خوێندراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگەیاند، دڵنیایی دایە سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و خاوه‌ن پاره و هه‌ژماره دارایییه‌كان له بانكه‌كاندا، سه‌رجه‌م سه‌رمایه و پاره‌كانیان به‌پێی یاسا و ڕێنمایییه كارپێكراوه‌كان به ته‌واوی پارێزراون و هیچ پێشێلکاریەک و زیانێك به‌ر مافه‌كانیان ناكه‌وێت.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بانكی ناوه‌ندیی له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڵاویکردەوە، ئه‌و ڕێكاره چاودێرییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كه‌رتی بانكی ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌وانه‌ش دانانی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یان دیاریكردنی سه‌رپه‌رشتیاری یاسایی بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ندێك له بانكه‌كان ته‌نها هه‌نگاوی یاسایی و خۆپارێزین به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌قامگیریی كاره دارایییه‌كانە و به هیچ شێوه‌یه‌ك به مانای مایه‌پوچبوونی ئه‌و بانكانه نایه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رجه‌م بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی
وڵات به‌شدارن له كۆمپانیای عێراقی بۆ ده‌سته‌به‌ریی سپارده‌كان، كه ئه‌ركی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی
خاوه‌ن مافه‌كانه له كاتی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی داراییدا.
باسی لەوەشکرد، سیسته‌می بانكی عێراق خاوه‌نی نه‌ختینه‌یه‌كی
زۆر به‌رزه و ڕێژه‌ی سه‌روه‌ته نه‌ختینه‌یییه‌كان زیاتر له ٪٦٠ـی پابه‌ندییه دارایییه كورتخایه‌نه‌كان پێكده‌هێنێت،
ئه‌مه‌ش توانایه‌كی به‌هێز به بانكه‌كان ده‌به‌خشێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیان،
هاوڵاتییانیش ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا بێت به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك پاره‌كانیان له
هه‌ژماره‌كانیان بكێشنه‌وه.