سەردێڕ:

چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

PM:01:36:05/09/2026

1104 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، سبەینێ رۆژی یەک شەممە ٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەشدەکرێت


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، سایلۆی گەرمیان ڕایگەیاند، سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەشدەکرێت و داوا لەو جوتیارانە دەکات گەنم یان ڕادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە، کە ژمارەی پسوڵەکانیان ٧٤٥ تاکوو ١٠١٤ سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانتان

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی گەنمەکەی بە ناوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادە بێت یاخود وەکالەتی دادنوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کرد بێتەوە بە هیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێت بە کەسێکی تر .

باسی لەوەشکرد،  هەروەها پێویستە کەسی ئامادە بوو کارتی نیشتمانی پێ بێت.

 













گەلەری