PM:10:42:02/09/2026
764 جار خوێندراوەتەوە
دوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوە سەربازییەکانی سوریا، ناوی مەزڵوم عەبدی لە لیستی داواکراوانی تیرۆر لە تورکیا لادرا، ئەمەش دوای ئەوەی پۆستی راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریای وەرگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، له نوێترین گۆڕانكارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی داواكراوانی تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا، گه‌ڕان به‌دوای ناوی راسته‌قینه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی (فه‌رهاد عه‌بدی شاهین) هیچ ئه‌نجامێكی نه‌ماوه و ناوه‌كه‌ی له ته‌واوی لیسته‌كان سڕدراوه‌ته‌وه.
دەشڵێن،
هۆكاری بڕیاره‌كه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، مه‌زڵوم
عه‌بدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی راگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكدا
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا تێكه‌ڵ به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون، وە لەلایەن
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریاوە بە راوێژکار دیاری‌کرا، پێشتریش هەنگاوێکی
هاوشێوە بۆ سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگریی سوریا گیرابووەبەر.
هەرچەندە
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمییان لەسەر هۆکاری لادانی
ناوەکەی بڵاونەکردووەتەوە.