PM:08:48:02/09/2026
1064 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق پرسی جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی گومرگی (ئەسیکۆدا)ی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەگەر هەرێم تەواوی داهاتی خاڵە سنوورییەکان رادەست نەکات، ئەوا لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ئەو بڕە دەبڕدرێت و دەبێت هەرێم خۆی ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا قووڵتر بوونەتەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاگادارکراوەتەوە، کە هەرێم رەتیدەکاتەوە داهاتی ١٠٠٪ی خاڵە سنوورییەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا، عەلی زەیدیش جەختی کردووەتەوە، حکومەتی فیدراڵ سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمەکە لە سەرجەم خاڵە سنورییەکانی هەرێمدا.
چاوگێکیش
ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا
لە تەواوی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا، جەختیشی لەوە کردەوە، جێبەجێکردنی
ئەم بڕیارە و کەمکردنەوەی پشکی هەرێم لە ئەگەری رادەستنەکردنی داهاتەکەدا،
کاریگەریی نەرێنیی راستەوخۆی لەسەر دۆخی دارایی هەرێم دەبێت.