چاوگێکی ئەمنیی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ١٠ ژنیان دەستگیرکرد، کە دووانیان بەرپرسی فەرمانگەی حکومین، دەستگیرکردنیشیان بەپێی بڕیاری دادوەر بووە و پەیوەندیی بە کاری فەرمانگەکانیانەوە نییە.
لە نێو دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرزش و لاوان و بەڕێوەبەری شەڵتەری داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراوی راپەڕین هەن، تا ئێستاش ئاسایشی راپەڕین بە فەرمی وردەکاریی کەیسەکەی رانەگەیاندووە.
شەوی رابردوو
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەڵمەتێکی دەستگیرکردن بەڕێوەچوو کە تێیدا ١٠
ژن دەستگیرکران، لە نێو دەستگیرکراوەکاندا ژمارەیەک بەرپرسی ئیداریی هەن، لەوانە
بەرپرسێک لە فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی رۆشنبیری (فەرمانگەی وەرزش و
لاوان)، بەرپرسێکی دیکە لە فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی (شەڵتەری داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو).
چاوگێکی
ئەمنیش بە ئێن ئاڕ تی وت، دەستگیرکردنی ئەم کەسانە لەسەر بڕیاری دادوەری ئاسایش بووە
و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، چاوگەکە جەختی لەوەش کردەوە، هۆکاری راگرتنیان
پەیوەندیی بە سروشتی کاری رۆژانە و فەرمیی فەرمانگەکانیانەوە نییە.
ئەم هەڵمەتی
دەستگیرکردنە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە فەرمی هیچ
ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.