ماوەی چەند ڕۆژێکە بایەکی بەهێز سنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتووەتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، لەمرۆوە خێرایی با کە زیاتر دەبێت و کاریگەرییەکەی تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێوارەی ئەمرۆوە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین خێرایی با خێرایی زیاتر دەبێت لە نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری ئەو بایە تا پێش نیوەڕۆی رۆژی هەینی
٤ـی ئەیلول، بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
هاوکات کەشناسیی هەرێمیش بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و
سبەینیش ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەش پەلە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی