ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) ئاماری نوێی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکای بۆسەر خاکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانی مادیی زۆریش بەناوچەکە گەیشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی ئەیلووی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەی شەوی ڕابردوو ئەمریکا ئەنجامیدان، هەردوو پارێزگای هورمزگان (لەباشور) و خۆزستان (لەباشووری ڕۆژئاوا) کراونەتە ئامانج، تائێستا کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی ٧٠ کەسی دیكه پشتڕاستکراوەتەوە.
ئەم ناوچانەی
کراونەتە ئامانج، بەهۆی هەڵکەوتەیان لەسەر کەنداوو نزیکییان لەگەروی هورمز، ناوچەیهكى
گرنگ و ستراتیژین لەڕووی سەربازیی و ئابوورییەوە، تاران دەڵێت، "بەشێک لەو
هێرشانە شوێنی مەدەنییان پێکاوە، لەوانە ئۆتۆمبێلێکی ئاهەنگی هاوسەرگیریی کە پێنج
قوربانی لێکەوتووەتەوە".
ئەم پەرەسەندنە
مەترسیدارە لەکاتێکدادێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی
توندتر لەتاران دەکات و ڕایگەیاندووە، "هێرشەکانیان لەدەوروبەری گەروی هورمز
بەردەوامدەبن"، لەبەرامبەریشدا، ئێران بەئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی بۆسەر
بنکەکانی ئەمریکا لەئوردن، وەڵامیدایەوە.
بهگوێرهى زانیارییەکان،
دۆخی تەندروستیی هەندێک لەبریندارەکان ناجێگیرە، ئەمەش ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی
کوژراوەکان لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاتر دەکات، چاودێرانیش دەڵێن، "گواستنەوەی
جەنگ بۆ ناو خاکی ئێران و وەڵامدانەوەی تاران لەدەرەوەی سنوورەکانی، ناوچەکەی بەرەو
جەنگێکی گشتگیر و چاوەڕواننەکراو پەلکێشکردوە".
هاوکات وەزارەتی
تەندروستیی ئێران-یش وتوویهتى، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوخۆی وڵات، دەیان
کەس برینداربوون. هەروەها بەڕێوەبەری مانگی سوری ئێرانیش لەپارێزگای هورمزگان پشتڕاستیکردەوە،
لەئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لەناوچەی (سیریک)، چووار کەس
گیانیان لهدهستداوه کە منداڵیشیان لەناودایە.