سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز

PM:01:08:27/08/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز و دوای ڕووداوەکە ئاگر لە کەشتییەکە کەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، تیمی کەشتییەکە توانیویەتی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات و هەموو ئەندامانی تیمی کەشتییەکەش سەلامەتن. هەروەها، هیچ زیانێکی ژینگەیی تۆمار نەکراوە.

هاوکات، بە هۆی بەردەوامبوونی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، مەترسی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەو کەشتییانە دروست بووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی هاتوچۆی دەریایی لە جیهان و ڕۆڵێکی، سەرەکی لە گواستنەوەی نەوت و گاز هەیە دروستبوونی هەر ئاڵۆزییەکیش تییدا کارگەریی گەورە، لەسەر بازاڕی وزەی جیهان دروست دەکات.













گەلەری