سەردێڕ:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ: ناچینە ناو هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ

PM:05:25:21/01/2026

824 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی هاوپەیمانێتییەکەی نەوەی نوێ و یەکێتی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ دەڵێت، "ئێمە رێز لە رێککەوتنی لایەنەکان دەگرین، بەڵام ناچنە ناو هاوپەیمانێتییەکە و لەسەر بڕیاری خۆمان بەردەوام دەبین بۆ بایکۆتکردنی پەرلەمان".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ بە میدیای حزبەکەی وت، "ئێمە رێز لە رێککەوتنی لایەنەکان دەگرین هەر هەوڵێک بە ئاراستەی ئەوەی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی یەکگرتوو و دادگەر و پەرلەمانێکی کارای هەبێت، بە هەنگاوێکی باشی دەزانین".

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە حزبەکەیان هێشتا سوورە لەسەر بڕیاری بایکۆتکردن و وتیشی، "ئەو پەرلەمانە زیاتر لە ساڵێکە بەسەر هەڵبژاردنیدا تێدەپەڕێت، بەڵام نەیتوانیوە سەرۆکایەتییەکەی هەڵبژێرێت، نەیتوانیوە یاسایەک دەربکات، تەنانەت کۆبوونەوەیەکیش بکات."

ئەوەش دوای ئەوەی کۆتایی هەفتەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چاڵێنجی لایەنەکانی کرد و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی وەڵامی دایەوە، رۆژی شەممەش لە سلێمانی کۆبوونەوە و بەرەیەکیان بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاند.













گەلەری