PM:03:25:20/01/2026
640 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە نووسینگەی عەمار حەکیم لە بەغدا لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەیاندا دۆخی سیاسیی عێراق و ئاڵنگارییەکانی داهاتوو و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد. هاوکات، جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم لایەنەکان پابەند بن بە وادەی دەستووریی پۆستی سەرۆکایەتییەکانەوە و لەکاتی خۆیاندا پرۆسەکان بەڕێوەبچن.
هەر دواتر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی، نوێ لەگەڵ
قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسایبی ئەهلی حەق کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و پێکهێنانی
حکومەتیان تاوتوێکرد.