PM:12:29:19/01/2026
1032 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما سبەی و دوو سبەی لە هەموو خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، وەک پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم و، دوای راوێژکردن بە فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بڕیاریاندا سبەینێ ٢٠ـی مانگی ١ و دوو سبەی ٢١ـی ئەم مانگە بکرێتە پشوو.
وتیشی، پلەکانی
گەرما زۆر دادەبەزێت و پشووەکە لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدایە.