سەردێڕ:

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات؟

AM:11:37:11/01/2026

632 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سبەینێ ئێوارەوە بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبنەوە، هەروەها بەرترین پلەکانی گەرما لەنێوان ٢ بۆ ١٣ پلەی سیلیزیدا دەبن.

وتیشی، سبەینێ کاتەکانی بەیانی زوو نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان لە ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و لە هەندێک ناوچە شەختە درووستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەرانە کە ٢ پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە زاخۆیە کە ١٣ پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەرێم بەم شێوەیەیە:

سلێمانی: ٩ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٢ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٩ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢ پلەی سیلیزی

چەمچەمال: ١٢ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٢ پلەی سیلیزی













گەلەری