PM:04:17:10/01/2026
620 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٣ هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٢٣ هەزار و ٢٨٠، چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری یان كردووە و دوو هەزار و ٢٤٩ نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر ٥١٨ نەشتەرگەری هەرس و جگەر
ئەنجام دراوە و ٧٨٢ نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری
ڤایرۆسی و هەزار و ٥٢٦ نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكارییان كردووە.
هاوكات ساڵی رابردوو
لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر سێ هەزار و ٢٠١ پشكنینی هەناوبینی گەدە و دوو
هەزار و ٧٨ هەناوبینی كۆڵۆن و ٨٨٣ وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و ئەنجام دراوە ،
هەروەها ٨٩٤ سۆنەر و و ٨٠٦ تیشك گیراوە و شیكاری تاقیگەیی بۆ هەشت هەزار و ٩١
نەخۆش كراوە.