PM:03:25:06/01/2026
896 جار خوێندراوەتەوە
دادگای تورکیا سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ و ١٥ رۆژی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆکی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرەوە، دادگای ١٤ـی تاوانەکانی بەرایی لە مێرسین بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆکی وڵاتەکە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی سزادا بە زیندانیکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ و پێنج مانگ و ١٥ رۆژ.
هاوکات باس لەوەشکراوە، پارێزەرانی
دەمیرتاش داوایان لە دادگا کردووە کاتیان پێبدات تا بتوانن بەرگری لە دەمیرتاش
بکەن بەڵام دادگا داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە و دەشڵێن، سزاکە بە بێ ئامادەبوونی
دەمیرتاش دراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە تۆمەتی دیکە سەڵاحەدین
دەمیرتاش ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە لە زینداندایە و لە زیندانی ئێف ئەدیرنە ماوەی
سزاکەی بەسەردەبات و دوای هەوڵەکەی یەکێتی ئەوروپاش دەنگۆ هەبوو لە ماوەیەکی
نزیکدا ئازادبکرێت.