AM:11:13:06/01/2026
892 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە ٣٠ رۆژی داهاتوودا ڤەنزوێلا هەڵبژاردن ئەنجام نادات، دەستوەردانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا زۆر دەخایەنێت و پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی،لە ئیستادا ناتوانریت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت چونکە دەبێت ڤەنزوێلا رێکبخرێتەوە و بە تەواوەتی بگەڕێنرێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
دەشڵێت،رەنگە ئەمەریکا پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان بکات بۆ
دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وزەی ڤەنزوێلا کە رەنگە کەمتر لە ساڵ و نیوێک
بخایەنێت.
وتیشی،ئەمەریکا لەگەڵ ڤەنزوێلا لە شەڕدا نییە و لایخۆشییەوە، ماریا كۆرینا
ماچادۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وتی، ئۆپه‌راسیۆنی
ئه‌مریكا له ڤه‌نزوێلا و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌یسه‌لمێنێت كه
دۆناڵد تره‌مپ شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییە.