سەردێڕ:

ئەم خۆراکانە یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن

PM:11:52:27/10/2025

476 جار خوێندراوەتەوە

پایز وەرزێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش، بەهۆی ئەو کەش و هەوا مامناوەندەوە کە هەیەتی ژینگەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی خۆپارێزی بکەین لە خواردنە چەورەکان.


بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Healthline"، چەند جۆرێک لە خۆراک هەن کە یارمەتی کێش دابەزاندن دەدەن: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دارچینی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەکات، کە دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی ئارەزوی خواردنت نەمێنێ و، شێلمیش رێژەیەکی بەرزی لە گۆگرد تیایە، گۆگردیش یەکێکە لەو کانزایانەی کە سەرچاوەیەکی زۆر باشی بەرهەمهێنانی وزەیە، باشتر وایە لەناو زەڵاتەدا بەکاری بێنیت.

هەروەها قارچک، یەکێکە لەو خواردنانەی کە بەشێوەیەکی سروشتی رێژەیەکی زۆری ڤیامین D تێدایە، کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کێش دابەزاندن و هەنجیر یەکێکی ترە لەو خۆراکانەی کە سوودیدەبێت بۆ دابەزاندنی کێش، شیرینە و خواردنی ئاسانە، ڤیتامین B6 و پۆتاسیۆم و ریشاڵی ئۆرگانی تێدایە، و رێژەیەکی زۆری کالۆری و شەکری تێدایە، بۆیە وریابە لە خواردنی، رۆژانە تا سێ هەنجیر ئاساییە بیخۆیت.

زەردەچەوەش یەکێکی ترە لە خۆراکەکان و ، دژە هەڵئاوسانە، کە بە گشتی بۆ تەندروستی باشە و بە تایبەتی یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی چەوری جەستە.














گەلەری