PM:11:23:27/10/2025
480 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێم دەڵێت، هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی زۆر گرنگە و پێویستە هەمووان بەشداری بکەن بە بێ هەڵبژاردن هیچ مانایەک بۆ دیموکراسی نامێنێتەوە و دەشڵێت، جگە لە نەوەی نوێ و لایەنە ناڕازییەکان، پارتی و یەکێتی لەبەغدا هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە و نەوەی نوێ بوو توانی ئومێدێک بە دەنگی ناڕازی بداتەوە و ئۆپۆزسیۆن بەهێزبکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عومەر عینایەت، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێم وتی، هەموو رێگایەک تاقیکرایەوە لە خۆپیشاندان و داخستنی قوتابخانە و فەرمانگەکان و تۆمارکردنی سکاڵا تاکە چارەسەر بەشداریکردنە لەهەڵبژاردن و گۆڕینی سیستمی حکومڕانییە و پێویستە هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە ئۆپۆزسیۆن، تەنها چارەسەر و ئومێدێک مابێت بەشداریکردنە لەهەڵبژاردن.
دەشڵێت، هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق لەکاتی خۆیدا لە ١١ـی ١١ ئەنجامدەدرێت و ئەمەریکا پلانی هەیە
دەستێوەردانی دەرەکی و وڵاتانی دەوروبەر لەعێراق کەمبکاتەوە، وتیشی، پارتی و
یەکێتی کارێکیان کرد لە داواکردنی خاکەوە ئێستا تەنها داواکاری هاوڵاتیان هاتنی مووچە
بێت و پەرلەمان زۆرگرنگە ئەگەر پەرلەمانتارەکان چالاک و نوێنەری راستەقینەی
هاوڵاتیان بن.
پارتی و یەکێتی
بۆ قۆرخکردنی دەسەڵات هەمیشە نائومێدی بڵاودەکەنەوە و هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن
دەنگیان کەمتر بووەتەوە و پێشتر زۆرینەی دەنگی هاوڵاتیانیان هەبوو ئێستا
کەمبووەتەوە بۆ ٪٢٥ و داواکارە هاوڵاتیان دەنگ بدەن بە لایەنە ناڕازییەکان و
ئۆپۆزسیۆن بەهێزتر بکەن، زۆر گرنگە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان نەوەی نوێ بەشداری
حکومەتی بەغدا بکات، و هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردن بکەن گۆڕانکاری گەورە روودەدات زۆر
گرنگە هەمووان هانی خەڵک بدەن بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن.