PM:10:23:27/10/2025
360 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردن تەواوکردووە و رێوشوێنی پێویستیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد گیراوەتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەسەن هادی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی، ئامادەکارییە تەکنیکی، کارگێڕی و لۆجستییەکانی هەڵبژاردن تەواوکراون.
دەشڵێت، کۆمسیۆن کار لەسەر پلانێکی یەکگرتوو دەکەن بۆ رۆژی دەنگدانی
تایبەت لە ٩ـی ١١ و رۆژی دەنگدانی گشتی لە
١١ـی ١١ ، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
وتیشی، کارەکانیان وەکو پێویست بە ڕێوەدەچن و
سەرجەم ئامێرەکان لە کاتی خۆیدا دەگاتە سەرجەم پارێزگاکان.