سەردێڕ:

چالاکوانانی کورد لە بەریتانیا یادی گیانلەدەستدانی مامۆستا جیهان تەهایان کردەوە

PM:07:23:27/10/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە چالاکوانانی کورد لە بەریتانیا یادی گیانلەدەستدانی مامۆستا جیهان تەهایان کردەوە و وتیان پارتی و یەکێتی ئازادیەکانی خەڵکیان قۆرخکردووە و داوایان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد دەنگ نەدەن بەو دوو حزبە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشێک لە چالاکوانانی کورد لە شارەکانی نیوکاسڵ ، مانچستەر، گلاسگۆ، بە بۆنەی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی مامۆستای حەقبێژ جیهان تەها، گردبوونەوە و چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامدا و داوای لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی ئەو لایەن و کەسانەیان کرد کە پلان دانەری ئەو تیرۆرە بوون.

رێکخراوی ١٧ـی شوبات ئەوەشیان وت، مامۆستا جیهان تەها کە دوو ساڵ لەمەوبەر و لە شاری هەولێر لە چەند چاوپێکەوتنێکدا وەک مامۆستای دانەمەزراوی وانەبێژ داوای خۆپێشاندانی دەکرد لە مامۆستا و وانەبێژانی هەولێر هاوشێوەی مامۆستا و وانەبێژانی دانەمەزراوی سلێمانی بەڵام بەداخەوە لە ڕووداوێکی تەم و مژاویدا تیرۆر کرا.

بۆیە رێکخراوی حەڤدەی شوبات دوای دوو ساڵ تێپەڕین بەسەر تیرۆرکردنیدا داوای لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی ئەو لایەن و کەسانەی بکوژ و پلان دانەری ئەو تیرۆرە بوون و دادگایی کردنیان لە دادگایەکی سەربەخۆ و ئازاد دا





ئاوات جەمال ساڵح



 













گەلەری