PM:06:58:27/10/2025
808 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک ژمارە و تابلۆ نادەن بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و هەرشتێکیش لەوبارەیەوە بوترێت تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە میدیای پارتی وت، تەنها وەزارەتی ناوخۆ مافی پێدانی ژمارەی هەیە و بە هیچ شێوەیەک ژمارە و تابلۆ نادەن بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد،
هەرشتێک لەو بارەیەوە بوترێت تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە هەرێمی
کوردستان هەیە و بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بۆ قازانجی خۆیان بە قاچاخ لە
سنوورەکانەوە هاوردەی هەرێمی دەکەن.