سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی؛ مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە چەندە؟

PM:06:24:27/10/2025

896 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و بە سێ هەزار و ٩٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ ٣٪ـی بەهاکەی لەدەستدا و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠ هەزار دینار نرخەکەی دابەزیەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٩٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٨٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.

دوابەدوای راوەستانی شەڕی غەززە و لێدوانەكانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆكراینا و كۆبوونەوەی بەم زووانەی لەگەڵ سەرۆكی چین و خاوبوونەوەی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و نرخی یەك ئۆنسە لە چوار هەزار و ٤٠٠ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ سێ هەزار و ٩٧٤ دۆلار.

پێگەی سی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ دەگەڕێتە بۆ گەشبینی بازرگانان لەوەی ئەمریکا و چین بگەنە رێککەوتنێکی بازرگانیی، هۆکارێکی دیکەش بۆ چاوەڕوانی مامەڵەکاران و بازرگانانە کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود داببەزێنێت.













گەلەری