PM:05:46:27/10/2025
504 جار خوێندراوەتەوە
دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق، سەرۆک وەزیران دەڵێت، لە ماوەی کارکردنیدا سەرکەوتنی لە زۆر بوار و لایەن بەدەستهێناوە و رێژەی هەژاری و بێکاری کەمی کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر پێكهێنانی كابینەكەیدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو وتی، پابەندبوونی خۆیان نوێدەكەنەوە بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت بەپێی ئامانجەكانی كە رێگایەكە دەسەڵاتی یاسادانان پشتیوانیكردوەو خواستەكانی گەل لەسەرانسەری عێراق دابین دەكات.
سودانی
جەختیشیكردووەتەوە كە لەماوەی كاركردنیدا سەركەوتنی لە زۆر بوارو لایەندا
بەدەستهێناوە بەشێوەیەك كە هاوڵاتیان لەئاستی ئابووری و بژێوی و خزمەتگوزارییە
گشتیەكاندا هەستی پێدەكەن، وەك دابەزینی رێژەی هەژاری و بێكاری و سوودوەرگرتن لە
بوژانەوەی ئابووری بۆ گەیشتن بە ستانداردی زیاتری خۆشگوزەرانی و بەهێزكردنی ئەو
ئاشتییە كۆمەڵایەتیەی گەلی عێراق بە پێكهاتەكانیەوە بە برایەتی تیایدا دەژین.