سەردێڕ:

سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژانی کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانی دەرچوو

PM:04:57:27/10/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی ئەو پۆلیسەی سلێمانی دەرکرا کە سەرەتای ساڵی رابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کوژرا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەكانی ٣ـی سلێمانییەوە سزای لەسێدارەدان بەسەر بکوژانی رزگار ئەحمەد، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەپاند.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، پار ساڵ لە رێکەوتی ٢١ـی ١ـی ساڵی رابردوو كارمەندێکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ناوی (رزگار ئەحمەد خەلیفە حەسەن زەنگەنە)، لە کاتی ئەرکدا لەلایەن دوو کەسەوە تەقەی لێکرا کوژرا.

رزگار ئەحمەد لەساڵی ١٩٨٠ لە گوندی بنەكەی سەر بەناحیەی قادركەرەم لەناوچەی زەنگەنە لە گەرمیان لەدایك بووە و بۆ ماوەی ١١ ساڵ لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی کاری کرد.













گەلەری