لەلایەن لیژنەی ئارامی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە پارێزگاری سلێمانی سەرۆکایەتی دەکات حەوت خاڵ وەک رێنمایی بۆ هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان بڵاوکرایەوە کە پابەندبن پێوەی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی کە تێیدا هاتووه، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجی مانگی ئاب لیژنه‌ی باڵای ئارامیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی عێراق له پارێزگای سلێمانیدا، په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی عیراق، داوا له هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه بن.
١- پێویسته هه‌مولایه‌ك
پابه‌ندی یاسا‌و بڕیار‌و رێنمایی و رێساكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق و لیژنه‌ی باڵای ئارامیی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی عێراق
بن.
٢- پێویسته هه‌مو
كاندید و قه‌واره و هاوپه‌یمانێتییه‌كان و هه‌وادار و پشتیوانه‌كانیان به
شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له توندوتیژیی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به پاراستنی ته‌واوی
ئارامیی و ئاسایش و سه‌قامگیریی گشتییه‌وه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
٣- هه‌ڵگرتنی چه‌ك
و دیارده‌ی چه‌كداریی و نمایشی سه‌ربازیی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
قه‌ده‌غه‌ن.
٤- كاروان و كه‌ژاوه‌ی
له‌دوای یه‌ك و درێژی ئۆتۆمبێل، كه ببنه مایه‌ی تێكدانی هاتووچۆی گشتیی و گرتنی رێگا‌و
شه‌قامه‌كان، قه‌ده‌غه‌ن.
٥- داوا له هه‌مولایه‌ك
ده‌كه‌ین له هه‌ر رووداو و دۆخێكی نه‌خوازراودا، په‌نا بۆ دادگا‌و بۆ كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ن و له
هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و هێرش و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی كه‌سیی و كۆیی، خۆیان به‌دوور
بگرن.
٦- پابه‌ندی ته‌واوی
رێنمایی و ڕێكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و شاره‌وانیی یه‌كه
كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی
تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
٧- پێویسته هه‌موو
فهرمانگاكانی حكومه‌ت، هاوكار بن له فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌كی یاسایی هاوبه‌ش
و هاوسه‌نگ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به‌بێ جیاوازیی، نابێت هیچ بانگه‌شه‌یه‌كی
هه‌ڵبژاردن له فه‌رمانگا حكومییه‌كاندا بكرێت و نابێت هیچ كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌یه‌كی
ماڵیی و دارایی و شوێنێكی حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاربهێنرێت.