PM:05:22:02/10/2025
588 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین دەڵێت، دەستیانگرت بەسەر ٢٢٢ کارتۆن کێکى ئێرانى کە بەرواریان لەسەر نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە ئێن ئار تی وت، لەلایەن کارمەندانى یەکەى پشکنینى خۆراک لە مەرزى کێلێ، دەستگیرا بەسەر ٢٢٢ کارتۆن کێک کە بەرواریان لەسەر نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کێکەکان لەناو کۆگایەکى مەرزەکە هەڵگیراون و
دواتریش لیژنەى تەندروستى بڕیارى لەبارەوە دەدات کە ئایا تەلەف بکرێن یان
بگەڕێندرێنەوە.