PM:04:59:02/10/2025
496 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئهمڕۆ گرێبەستەكانی عێراق و كۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی لە بواری نەوت و غاز له كهركوك كاراكرا و تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی سهرهتایی بریتییە لە ٣٢٨ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەكو دەستپێكی گرێبەستەكە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت لهمیانی مهراسیمی واژۆكردنی کاراکردنی گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک و دامەزراوەکانی غاز لهگهڵ لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترلیۆم )ی بەریتانی، پابەندبوونی وەزارەتەکەی دوپاتکردەوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و غاز لە کەرکوک بۆ پاڵپشتیکردنی ئابوریی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی پێویستی سوتەمەنی.
وەزیری نهوتی
عێراق باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بە بۆنەی کاراکردنی گرێبەستی
پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک، کە یەکێکە لەو گرێبەستە ئومێدبەخشانەی ئامانجی
پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکوک (بابا و ئافانا، جەمبور، بای حەسەن و خەباز) جگە لە
نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی کۆمپانیای غازی باکور بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز
بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا".
ئاماژەی
بەوەکرد، گرێبەستەکە دەبێتە هۆی راکێشانی کار لە کەرکوک و پارێزگارەکانی نزیکی جگە
لە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پیشەسازییە ناوخۆییەکانی دیكه.
ئهوهشی خستهڕوو،
"تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی سهرهتایی بریتییە لە ٣٢٨ هەزار بەرمیل نەوتی
رۆژانە وەكو دەستپێكی گرێبەستەكە، ئەوە هاوكات لەگەڵ پرۆسەكانی پەرەپێداندا،
وەزارەت دەیەوێت هەم بەرهەمهێنانی نەوتی خاو كەركوك بەرزبكاتەوە هەم وەبەرهێنانیش
بكات لە غازی هاوەڵدا.