PM:03:41:02/10/2025
508 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری سۆران، لە ماوەی سێ کاتژمێردا سێ رووداوی هاتووچۆ روویاندا و بەهۆی یەکێکیانەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری ئیدارەی سۆران، ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئێم جی و ماتۆڕسوارەکە کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە؛ دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆرانیش، رووداوێکی دیکە لە رێگای هامڵتۆن نێوان سۆران-چۆمان لە نێوان مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تڕێلە فۆتۆن روویدا، لە ئەنجامی روداوەکە کەسێک بریندار بوو.
هەر بە پێی راگەیەندراوێکی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، رووداوێکی دیکەش لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری سکۆدا و نیسان سێنترا روویدا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.