سەردێڕ:

بەهۆی زەڕەبینێکەوە؛ هەزار داری سروشتی سووتێندران

PM:03:07:02/10/2025

788 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی دانانی زەڕەبینەوە؛ ئاگر لە سنووری ناحیەی عەربەتی سلێمانی کەوتەوە و ٢٠ دۆنم پووش و پاوان و هەزار داری سروشتی سووتان و ئەو کەسەشی کە زەڕەبینەکەی داناوە، دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتی، دوای ئاگادارکردنەوە لە بوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری دۆڵی دووکانیانی سەر بە ناحیەی عەربەت، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بە مەبەستی کوژاندنەوەی.

روونیشیکردەوە، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی  ٢٠ دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار داری سروشتی.

پۆلیسی دارستان وتیشی، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ دانانی زەڕەبین دەگەڕێتەوە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.













گەلەری