سەردێڕ:

سەرجەم لایەن و کاندیدەکانی هەڵبژاردن ئاگاداردەکرێنەوە

PM:02:46:02/10/2025

464 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان سەرجەم لایەن و کاندیدەکانی هەڵبژاردن ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، نابێت پۆستەر و وێنەکانیان ببێتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ؛ بە پێچەوانەوە رووبەرووی یاسا دەبنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پێویستە لایەنەکان و کاندیدەکان رەچاوی هاتووچۆ بکەن و لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنە و پۆستەری کاندیدان و پارتەکانیان لەو شوێنانە دانەنێن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان.

دەشڵێت، پێویستە پۆستەر لەسەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە دانەنێن کە ئاستەنگی هاتووچۆیی دروست دەکات، بە پێچەوانەوە داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆمار دەکەن و پۆستەرەکانیان لێ دەکرێنەوە.













گەلەری