سەردێڕ:

خوێندنی باڵای عێراق: کرێی خوێندنی زانکۆ حکومییەکان کەم کرایەوە

PM:02:09:02/10/2025

636 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، کرێی خوێندنی زانکۆ حکومیەکانیان کەمکردووەتەوە بەرێژەی لەسەدا ٣٠ بۆ ئەو خوێندکارانەی ئەم ساڵ بە پارالێڵ وەرگیراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڵاویکردەوە، کەمکردنەوەکە بە جۆرێکە ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ لە زانکۆ حکومیەکاندا بە پارالێڵ وەرگیراون، ٣٠٪ داشکاندنی کرێی خوێندنیان بۆ دەکرێت.

هاوکات، ئەو خوێندکارانەشی بەردەوامن لە خوێندن لە سەرجەم ئاستە ئەکادیمیەکانی وەک بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرادا بە رێژەی ٥٠٪ داشکاندنیان بۆ دەکرێت.













گەلەری