PM:12:51:02/10/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین و لەدوای ئەو وادەیەوە سایتی زانکۆلاین دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر ١٢ سایتی زانکۆلاین دادەخرێت و چیتر درێژناکرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داواش لە دەرچوانی ١٢ـی ئامادەیی دەکات کە بە
زوویی فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی سێ شەممە زانکۆلاین بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر
درێژکرایەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش وتی، دوای ئەو ٤٨ کاتژمێرە، جارێکیتر
پڕۆسەکە درێژناکرێتەوە.