دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی دژی کۆمپانیایەکی سەر بە یەکێتی گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆی پڕۆژەیەکی ئەو کۆمپانیایە؛ ئاوی خواردنەوەیان نییە و رێگاوبانەکەشیان تێکچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دانیشتوانی گەڕەکی کەڵەکنی شاری سلێمانی دژی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی کۆمپانیایەکی سەر بە یەکێتی گردبوونەوە و دەڵێن،" شەش حەوت ساڵە بەهۆی ئەم کۆمپانیایەوە ژیان و گوزەرانیان نەماوە، نزیکەی ساڵێک و ١١ مانگە بۆری ئاوەکەیان شکاندووە".
دەشڵێت، ناچارن
بە تەنکەر ئاو بهێنن بۆ ماڵەکانیان و ئێستاش نە کۆمپانیاکە بۆری ئاوەکەیان بۆ چاک دەکاتەوە
نە بەڕێوەبەرایەتی ئاو.
وتیشی، بەهۆی
خراپی رێگاوبانی ئەو گەڕەکە، پاسی قوتابیان بەو رێگەیە تێپەڕ نابێت و منداڵەکانیان
ناچارن بەیانیان بەو رێگەیە بپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە پاسەکانیان، ئەمەش لەکاتی باراندا دۆخێکی ناهەموار دەبێت.
جەختیشیان کردەوە، کۆمپانیاکە
هیچ بارودۆخی ئەوان رەچاو ناکات و چەند جارێکیش گفتوگۆیان لەگەڵ خاوەنەکەی
کردووە تا چارەسەری ئەم گرفتە بکات، بەڵام تا ئێستاش دەستی دەستییان پێدەکرێت.