سەردێڕ:

روانگەی سووری: بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ ژەهرخوارد کراوە

AM:11:33:02/10/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، سەرۆکی پێشوی سوریا لە مۆسکۆ ژەهرخوارد كراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەر، لە ئێستادا تەندروستی باشترە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەکرد، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا لەدوای ژەهرخواردکردنی، بەیانی رۆژی دوشەممە لە نەخۆشخانەیەکی دەوروبەری مۆسکۆ بووە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و گەڕاوەتەوە شوێنەکەی خۆی.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەی چارەسەریدا لە نەخۆشخانە ڕێگە بە سەردانیکردنی ئەسەد نەدراوە تەنها رێگە بە برایەکی و ئەمینداری گشتی پێشوی کاروباری سەرۆکایەتی کۆمار دراوە بیبینن.

٢٦ـی ئەم مانگەش وەزارەتی دادی سووریا بەشێوەی ئامادەنەبوو (غیابی) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەسەد دەرکرد، فەرمانەکەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن، ئەشکەنجە و دروستکردنی شەڕی ناوخۆ دەرکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەسەد لە حوکمڕانی سوریا دورخرایەوە، بەرەو پایتەختی رووسیا هەڵات و نزیکەی ساڵێکە لە مۆسکۆ نیشتەجێیە.













گەلەری