AM:10:48:02/10/2025
536 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان؛ ئەمڕۆ ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکاتەوە کە ژمارەیان حەوت هەزار و ٧٦٨ کەسە.
کۆمسیۆن
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کاندیدانەی کە پەسەندکراون؛ دوو هەزار و ٢٤٨ کەسیان لە رەگەزی مێن و پێنج هەزار و ٥٢٠ کەسیان لە رەگەزی نێرن.
بڕیارە رۆژی ١١ـی
١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنیش
رۆژی هەینی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەسەندکرد.