AM:10:15:02/10/2025
796 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەرێم پابەندبێت، هیچ کەمتەرخەمییەک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، وتیشی پێش رادەستکردنی هەناردەی نەوت، رۆژانە لە هەرێم ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنرا بەڵام لە رێگەی قاچاخەوە دەیان فرۆشت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە حەوتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دەستپێشخەری عێراقدا لە لەندەن محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی دەستور رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم ئەنجامدراوە، ئەگەر هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت ئەوا بەغدا شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا دەنێرێت.
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم سودانی وتی، پێشتر هەرێم رۆژانە ٣٢٠ هەزار
بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا؛ بەڵام لە رێگای قاچاغەوە دەیانفرۆشت بێ ئەوەی
داهاتەکەی ئاشکرا بکرێت، ئەوەش وایکرد ناو و نازناوی عێراق لەبەردەم ئۆپیک و
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناشرین بکرێت.