سەردێڕ:

دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت

AM:09:30:02/10/2025

804 جار خوێندراوەتەوە

دوای ٤٨ کاتژمێر لە هاتنی پارە، ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و لەبەردەم بانکەکان قەرەباڵخییەکی زۆر دروست بووە و ئەوەش گرفتنی بۆ موچەخۆران دروست کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و بەپێی خشتەی مووچەش، رۆژی شەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و تەندروستی، ناوخۆ، داد و ئەنجوومەنی دادوەری و پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار مووچە وەردەگرن.

هاوکات رۆژی یەکشەممەش وەزارەتەکانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و هەرێم، پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی نەوت و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

 

 

 













گەلەری