سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B چین؟

AM:09:08:02/10/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر ئەندرێ ڤاسیلیڤدا ئاماژە بەوە دەکات کە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین بەپێی جۆری ڤیتامینB دەگۆڕێت، بەڵام چەند نیشانەیەکی گشتی هەیە وەک ماندوێتی، لاوازی ماسولکەکان، تێکچوونی خەو، خوران و سووتانەوە و وشکبوونەوەی پێست، زۆرجار زۆرێک لەو نیشانانە پێکەوە دەردەکەون.


بە وتەی ئەو، کەمی ڤیتامین B1 دەبێتە هۆی سەرئێشە و تێکچوونی هەماهەنگی جوڵە، هاوکات کەمی ڤیتامین B2دەبێتە هۆی فۆتۆفۆبیا و کەمخوێنی و هەوکردنی پێست ، کەمی ڤیتامین B3 دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و سکچوون، کەمی ڤیتامین B5 دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و ئازاری سک.

پسپۆرێک ئاماژە بەوە دەکات کە کەمبوونەوەی ڤیتامین B دەبێتە هۆی ماندوێتی، لاوازی ماسولکەکان ، تێکچوونی خەو و زیادبوونی نەخۆشییەکانی پێست.

هەروەها کەمی ڤیتامین B6 دەبێتە هۆی خەمۆکی و گرژبوونی سەرئێشە و تەشەنوج و تەنگەنەفەسی، کەمی ڤیتامین B9 دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و زەردبوونی چاوەکان، لەکاتێکدا کەمی ڤیتامین B12 پەیوەندی بە تێکچوونی توانای زانین و بینین و تێکچوونی ریخۆڵە و لێدانی خێرای دڵەوە هەیە.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە جەستە خۆی ڤیتامین بەرهەم ناهێنێت، بەڵکو لە خۆراکەکانی وەک گۆشت، هێلکە ، شیر ، گوێز ، قارچک ، دانەوێڵە بەدەستی دەهێنێت.














گەلەری